لەسەر داوای ئاڵا تاڵەبانی, دادگای باڵای عێراق فرمانی دەستگیركردنی بۆ سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی دەركرد

دوای ئەوەی ئاڵا تاڵەبانی سكالای بڕوانامەی دژ بە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی تۆماركرد, ئەمڕۆ دادگای باڵای عێراق، بە نووسراوێكی فەرمی، داوا لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات، پارێزبەندی لەسەر ئارێز عەبدوڵڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی هەڵبگرێت.
وەك لە ناوەڕۆكی نووسراوەكەی هۆبەی یاسایی سەرۆكایەتی داوكاری گشتی لە دادگای باڵای عێراقدا هاتووە، بەڵگەنامە و بڕوانامەی خوێندنی ئارێز عەبدوڵڵا، “ساختەیە”.
وێڕای ئەوەی داوای كردووە پارێزبەندی لەسەر ئەو پەرلەمانتارە هەڵبگیرێت، هاوكات بە گوێرەی ماددەكانی 389/298 لە یاسایی سزادانی عێراق، فەرمانی دەستگیركردنیشی بۆ دەركردووە.
نووسراوەكە واژۆوی سەرۆكی داواكاری گشتی لە سەرە و لە رێكەی 25/10/2017 ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە.

 

دادگای باڵای عێراق
دادگای باڵای عێراق

 

Back to top button