خواكوڕك ئاماری كوژراو بریندارانی ئەمڕۆیی حەشدی شەعبی بڵاودەكاتەوە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ حەشگی شەعبی و سوپای پاسدار لە چەند میحوەرێكەوە هێڕشی كردەوە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە, لە هەموو هێرشەكانیان تێك شكاون زەرەو زیانێكی زۆریان بەركەوتووە كە بە سەدان كوژراو برینداریان هەیە.
بەپێی ئەو ئامارەی كوژراوانی حەشدی شەعبی كە لە میدیا و تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانی خۆیان دەستمان كەوتووە, لە سێ میحوەری شەڕ (بەیعە -زومار, مەخمور, پردێ) حەشدی شەعبی لەگەڵ ئەوەی هێزێكی زۆر بوون چەكی باشیان بەدەستەوە بوو, نەیان توانی سەنگەرەكانی پێشمەرگە تێبپەڕێنن, تەنانەت دوای شكانیان گەڕاونەتەوە دواوە, لە هەر سێ میحوەری شەڕ تا ئێستا ئەوەی زانراوە حەشدی شەعبی( 249) كوژراو،(420)بریندار، تێكشكاندنی 7باجەر، 25هەمەر، سوتانی ئۆتۆمبێلەكانی (هادی عامری و ابو مەهدی مهندس).
پێشتریش فەرماندە مەنسور بارزانی رایگەیاند بوو “لە میحوەری زومار هێزەكانی پێشمەرگە توانیویانە تانكێكی ئەمریكی لە جۆری ئەبرامز تێك بشكێنن” كە لە ماوەی رووبەروبوونەوەكانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران دووەم تانكە تێك دەشكێنرێت.