وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندی بە سەرۆک بارزانی-یەوە دەکات

رێكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌كات و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاری كردنی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ده‌ستپێكردنی گفتۆگۆكان نیشانداوه‌.

وێبسایتی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ریكس تیله‌رسن داوا له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌بووڵ بكات و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ده‌ست به‌ گفتوگۆ بكه‌ن.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دوور و درێژم  لەگەڵ سەرۆک بارزانی ئه‌نجداوه‌ و ئامادەین هاوکاری هەولێر وبەغدا بکەین بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ.

تیله‌رسن روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ئەمەریکا دۆستی عێراق و دۆستی کوردستانیشە و داوا لە هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە دەکه‌ین کۆتایی بە پێکدادانەکانیان بێنن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا روونیشی ده‌كاته‌وه‌، له‌م قۆناغه‌دا وڵاته‌كه‌ی پشتگیریی لە عێراقێکی یەکگرتووی فیدرال و دیموکرات دەكات.

Back to top button