ئەمریکا: ئەبو مەهدی موهەندیس تیرۆریستە
هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەبو مەهدی موهەندیس، (کە فەرماندەیەکی باڵای حەشدی شەعبییە) تیرۆریستە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی رۆڵی ئەبو مەهدی موهەندیس لە شەڕی کەرکووک، هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو کەسە تیرۆریستە و ئێستا دەتوانن تەنیا ئەوە بڵێن.
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی رۆڵی ئەبو مەهدی موهەندیس لە شەڕی کەرکووک، هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو کەسە تیرۆریستە و ئێستا دەتوانن تەنیا ئەوە بڵێن.
هێزەر ناوێرت ئاماژەی بەوەکرد، داوا لە بەڕێز عەبادی و بەڕێز بارزانی دەکەین دەست بە گفتوگۆ بکەن و وادەیەکیش بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان دیاریبکەن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند “ئەگەر داوامان لێبکەن بۆ ئەوەی بەشداربین لە هەوڵەکانی گفتگۆکردن، ئەوا بەدڵنیاییەوە بەشدار دەبین. تاوەکو ئێستا داوامان لێنەکراوە ناوبژیوانی بکەین بۆ گفتوگۆکان”.