بزانه لاهور چی له به‌رهه‌م ساڵح كردووه چۆن هه‌ڵاتووه بۆ هه‌ولێر
پاش ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانی دروست كرد، به‌ته‌واوی فشار خرایه سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح له‌لایان لاهور تاڵه‌بانی سه‌رچاوه‌یه‌ك هۆكاری هه‌ڵاتنی به‌رهه‌م ساڵح ئاشكرا ده‌كات بۆ هه‌ولێر و داوای له‌پارتی كردووه كه ژیانی له خه‌ته‌ر دایه، گاڵته‌یان پێكردووه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سلێمانی به‌خواكوڕكی راگه‌یاند” له‌ماوه‌ی رابردوو به‌رهه‌م ساڵح له باخێك بووه له نزیك چیمه‌نتۆی تاسلوجه، كاته‌كه‌ی شه‌و بوو، لاهور تاڵه‌بانی پێی ده‌زانێت، داوا له هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی ده‌كات پازگهیهك له‌به‌رده‌م ئه‌و باخه‌دا داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك به‌رهه‌م ساڵح هاته ده‌ره‌وه سوكایه‌تی پێ بكه‌ن و ئازاری بده‌ن”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك له‌و باخه‌دا خه‌ریكی خورادنه‌وه و ئاهه‌نگێكی شه‌وانه بووه، كه هه‌ستاوه و هاتۆته ده‌ره‌وه، له‌به‌رده‌می باخهكهدا له پازگهكه كه‌ی لاهور تاڵه‌بانی دا كه چه‌ند ئاسایشێك بوونه، رایانگرتووه، پێیان گوتووه، ناسنامه‌ت، ئه‌ویش گوتوویه‌تی بۆ من ناناسن، ئه‌وانیش پێیان گوتووه به‌ڵێ تۆ ده‌ناسین، به‌ڵام ده‌بێت هه‌ر ناسنامهكهتمان بده‌یتێ”،
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” كاتێك به‌رهه‌م ساڵح ناسنامه‌كه‌ی به‌و كه‌سانه داوه كه لاهور تاڵه‌بانی ناردوویه‌تی، داوایان لێكردووه، بێته خواره‌وه له ئوتۆمبێله‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ بكه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی دایان به‌زاندووه له ئوتۆمبێله‌كه‌ی، ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان پشكنیه‌وه، ده‌مانچه‌یه‌كی پێ بووه، لێیان سه‌ندووه، ئه‌مه جگه له‌وه زۆر سوكایه‌تیان پێكردووه، پاشان به‌رێیان كردووه،
سه‌رچاوه‌كه ده‌لێـ” پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ئیهانه‌یان پێكرد، به‌رهه‌م ساڵح ده‌گه‌رێته‌وه، په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی پارتی ده‌كات كه ماڵه‌كه‌ی له‌هه‌ولێره و له‌لایان پارتیه‌وه پارێزگاری لێده‌كرێت، پێی گوتوون كه له سلێمانی شوێنی نه‌ماوه و ناچاره به‌یه‌كجاری بێته‌وه، شاری هه‌ولێر، چونكه له سلێمانی هیچ ئازادیه‌كی نیه، ئیهانه‌ی پێده‌كرێت له‌لایان لاهور تاڵه‌بانیه‌وه به‌رپرسانی پارتیش پێی گوتراوه هه‌ركاتێك بێت ماڵی خۆی هیچ كێشه‌یه‌كیان نیه وه‌ك هه‌ر هاوڵاتیه‌كی كوردستان ئاسایشی پارێزراوه ئه‌ویش خۆی و منداڵه‌كانی ده‌هێنێته هه‌ولێر”.