ريكس تيله‌رسن بۆ عه‌بادی: ئێوه عه‌ره‌بن نه‌ك فارس
ريكس تيله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له جنێڤ رووی كرده عه‌بادی و پێ گوت، ئێوه عه‌ره‌بن نه‌ك فارس”.
رۆژی پێنجشه‌ممه، 27ی 10ی 2017 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند” له‌سه‌ر عێراق پێويسته به‌رامبه‌ر هه‌ژموونى كۆمارى ئيسلامى ئێران بوه‌ستێته‌وه، گوتیشی” به عێراقييه‌كان ده‌ڵێين له‌سه‌رتان پێويسته بڕوا بوون و پشت به ستن به خۆتان په‌ره پێبده‌ن”.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌مريكا داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان عێراق و ئێران ناكات، به‌ڵام له‌سه‌ر به‌غدا پێويسته پشت به خۆى ببه‌ستێت و په‌ره به تواناكانى خۆى بدات، ئه‌وه‌شى گوت: عێراقييه‌كان عه‌ره‌بن. فارس نيين. جا گه‌ر شيعه بن يان سوننه. سعودييهكانيش خوازيارن په‌ره به په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ عێراق بده‌نه‌وه. چونكه ئه‌وان په‌يوه‌ندى خێڵه‌كى و برايانه‌ى دێرينيان له‌گه‌ڵيان هه‌يه.