كۆنگرێسمانێكی تری ئه‌مریكا: پێویسته ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر میلیشیاكانی كه ده‌ستیان به‌خۆنی ئێمه سوره پشگیری كورده‌كان بكات
رۆن دێسانتێس، كۆنگرێسمانی ئەمریكی نوێنەری ویلایەتی فلۆریدا، رایدەگەیه‌نێت ئه‌و راپۆرتانه‌ی به‌رده‌ستی كه‌وتوون، باس لە ھێرشێكی فراوانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی ده‌كات، بە سەرپەرشتی قاسم سولەیمانی سەركردەی سوپای قودسی سەر بەپاسداران بۆ سەر كوردستان.
رۆن داوا لە حوكمەت و ئیدارەی ئێستای ئەمریكا دەكات كە ھەرچی زووە پاڵپشتی كورد بكه‌ن لە دژی ئەو میلیشیایانەی دەستیان بە خوێنی ئەمریكییەكان سوورە و لەبەرامبەر پاڵپشتی لە ھاوپەیمانەكانی ئەمریكا بكەن، كە كوردە.