كه‌ته‌لۆنیا سه‌ربه‌خۆی راگه‌یاندوو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیش سه‌ربه‌خۆی كوردستانیان تێكدا
په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بریاری دا سه‌ربه‌خۆی رابگه‌ێنێت.
پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا به‌ده‌نگی 70 په‌رله‌مانتار سه‌ربه‌خۆی كه‌ته‌لۆنیایان راگه‌یاندوو، سه‌رۆكی كه‌ته‌لۆنیاش گوتی ده‌وڵه‌تی كه‌ته‌لۆنیای كۆماری ده‌بێت”.
پاش ئه‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیا 5 رۆژ پاش كوردستان ریفراندۆمی بۆ سه‌ربه‌خۆی ئه‌نجامدا، وڵاتی ئیسپانیا زۆر هه‌وڵی دا راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی كه‌ته‌لۆنیا تێكبدات، به‌ڵام دواجار زۆرینه‌ی خه‌ڵك له كه‌ته‌لۆنیا وه‌ك كوردستان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆی كه‌ته‌لۆنیا دا و به‌زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیاش سه‌ربه‌خۆی كهتهلۆنیایی راگه‌یاند”.
ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان له عێراق، له رۆژی 25ی 9ی ئه‌مساڵ ئه‌نجامدرا و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كه پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین ده‌رگا به‌سه‌ر گفتوگۆ دانه‌خات، به‌ڵام عێراق نه‌ك ده‌رگای گفتوگۆ به‌ڵكو سودی له مردنی مام جه‌لال وه‌رگرتوو، بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی رازی كرد به خیانه‌ت كردن له‌گه‌لی كوردستان و كه‌ركووكیان راده‌ستی عێراق كردوو به‌مه‌ش كوردستان چووه شه‌ڕێكی نابه‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ دوو ده‌وڵه‌تی وه‌ك ( عێراق و ئێران و حزبڵای لوبنانی) به هاوكاری توركیا”.