كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتی دژی سه‌ربه‌خۆی كه‌ته‌لۆنیا ده‌ستیان به‌هه‌ڵمه‌ت كرد
به‌گوێره‌ی چه‌ند پۆستێك و خیتابی كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتی له میدیایی بینراو و بیستراو وه‌ك میدیا دیاره‌كانی ( كوردسات نیوز و گه‌لی كوردستان و كوردسات) هه‌واڵی پێچه‌وانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی كه‌ته‌لۆنیا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، واتا به‌ئاراسته‌ی دژایه‌تی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی كه‌ته‌لۆنیا هه‌ڵمه‌تیان ده‌ست پێكرد”.
پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم 1ی 10ی 2017، خه‌ڵكی كه‌ته‌لۆنیا بۆ سه‌ربه‌خۆی وڵاته‌كه‌یان ده‌نگیاندا، ریفراندۆم به زۆرینه ده‌نگی به‌ڵێ به‌سه‌ركه‌وت، سه‌ربه‌خۆی كه‌ته‌لۆنیا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا راگه‌یاندرا”.
پێش 25ی 9ی 2017 هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌نگی سه‌دا 92.7 ده‌نگی به‌سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا و هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ریفراندۆم راسته‌وخۆ به‌مانایی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت نیه به‌ڵكو ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و ریفراندۆمه، گفتوگۆ هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێگای ئاشتیانه سه‌ربه‌خۆی به‌ده‌ست بهێنین، سوپای پاسداران و حشدی شه‌عبی و باڵی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی رێكه‌وتن بۆ هێرش كردنه سه‌ر كه‌ركووك و راده‌ست كردنی كه‌ركووك، بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجی ریفراندۆم و ناوچه‌كانی كه له پاش شه‌ڕی داعش گیرابوونه‌وه له‌لایان پێشمه‌رگه له‌ده‌ستی پێشمه‌رگه ده‌ربهێنن و هه‌رێمی كوردستانیش تێكبده‌ن، دووبه‌ره‌كی بچه‌سپێنن به‌ڵام تا ئه‌و چڕكه ساته باڵی خیانه‌ت و سوپای پاسداران و حشدی شه‌عبی له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه”.