عەبادی بڕیاری راگرتنی هێرشەكانی حەشدی شەعبی بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دەركرد
لە دوای 16ی ئۆكتۆبەر و رادەستكردنی شاری كەركووك بە میلیشاكانی حەشدی شەعبی، هێزەكە بەردەوامە لە لەشكركێشی و هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان و سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە.
تا ئێستاش لە تەواوی هێرشەكانییاندا لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە تێكشكێندراون، جگە لە تێكشكاندنی چەندین هەمەر و باجەڕی حەشد، دوو تانكی ئەبرامزی ئەمەریكیشیان تەقاندووەتەوە.
زیانێكی زۆری گیانیش بە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەوتووە، كە بە پاڵپشتی ئێران هێرش دەكەنە سەر پێشمەرگە و چەندین سیناتۆر و كۆنگرێسمانی ئەمەریكیش، نیگەرانی خۆیان لەو هێرشانەی حەشد نیشانداوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمەریكا سوپای عێراقی پڕچەككردووە، بۆ ئەوەی ئەو چەكانە لە دژی داعش بەكاربهێنێت، نەك هێرش بكاتە سەر هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە