ئەمریكا دوای داعش میلیشیا ئێرانیەكان دەكاتە ئامانج

 

لە ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە ڕۆژی هەینی،تیشكی خستۆتە سەر گۆڕانی هەڵوێست و ستراتیجی ئەمریكاو ئاماژە دەكات بەوەی كە دوای داعش میلیشیا ئێرانیەكان دەكرێنە ئامانج.
هەر لە ڕاپۆرتەكەدا تیشك خراوەتە سەر ستراتیجی تڕەمپ بۆ كۆتایی هێنان یان كشانەوەی میلیشیا ئێرانیەكان لە عێراق و سوریا.
ڕۆژنامەكە باسی لە بەشداری هێزەكانی حەرەس سەوری ئێرانی كردووە شان بەشانی حەشدی شەعبی دژی پێشمەرگە لە ناوچە جیاوازەكان،پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای كردنە دەرەوەی هێزە ئێرانیەكانی كردبوو لە عێڕاق.
شایەنی باسە, دوێنێ‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا, بڕیاری رووبەروونەوەی بەرنامە ناوەكی ئێران و گروپە چەكدارەكانی سەر بەو وڵاتەی دەركرد.

Back to top button