ده‌روازه‌ی سنوری په‌روێزخان ده‌كرێته‌وه
پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌روازه‌ی سنوری په‌روێزخان له لایه‌ن ووڵاتی ئێرانه‌وه داخرابوو، له ئێستادا بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌و ده‌روازه سنورییه بكرێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری باشماخ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران‌دا كرایه‌وه، بڕیار بوو 26 ئەم مانگە ده‌روازه‌ی سنووری په‌روێزخان بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئێران ئه‌و كردنهوهیەیان دواخست بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه، له ئێستاشدا بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌و ده‌روازه سنورییه بكرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” ئه‌م رێكارانه پاش ئه‌وه دێت كه تا ئێستا ده‌روازه‌ی سنوری حاجی ئۆمه‌ران نه‌كراوه‌ته‌وه هیچ نوسراوێك ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و ده‌روازه‌یه نه‌كراوه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه به رووی گه‌شتیاران و هاووڵاتیان.