میلان و یۆڤی ئاگر له خولی ئیتاڵی به‌رده‌ده‌ن
بریارە ئەمرۆ یارییەكانی گەڕی 11ی خولی كالچیۆ دەستپێبكات و هەردوو یانەی میلان و یوڤینتۆس رووبەرووی یەكترببنەوە له یارییه‌كی ئاگرین.
وا بڕیاره یارییەكە له كاتژمێر (7:00) بەكاتی هەولێر لەیاریگای (سان سیرۆ) لەشاری میلان ئەنجامبدرێت و هانده‌رێكی زۆر له سه‌رتاسه‌ری جیهان بینه‌ری یارییه‌كه ده‌بن، هه‌رچه‌نده میلان ئاستی وه‌كو پێویست نیه، به‌ڵام هه‌میشه له یارییه به‌هێزه‌كان سه‌نگی خۆی هه‌بووه، له‌باره‌ی خانمه پیره‌كانیشه‌وه ئێستا بە كۆكردنەوەی (25) خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتووە و بەجیاوازی (3) خاڵ لەدوای یانەی ناپۆلی پێشەنگ دێت”.
لەریزی یانەی یوڤینتۆس ، ماریۆ ماندزۆكیچ بەفەرمی لەیارییەكە بێ بەش دەبێت ئەمەش بەهۆی وەرگرتنی كارتی سوور لەیاری بەرامبەر ئۆدینیزی”.
هەر بەهۆی هەمان هۆكارەوە ، یانەی میلان لەتواناكانی گرنگترین بەرگریكارەكانی ، (لیۆناردۆ بونوچی) بێ بەش دەبێت”.