ئه‌م شه‌و به‌رشه‌لۆنه‌ یارییه‌كی ئاگرین ئه‌نجامده‌دات

لەیارییەكانی گەڕی 10ى خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ئەتلەتیك بلباو رووبەرووی یەكترببنەوە و يارييه‌كه‌ یارییه‌كی ئاسان نابێت بۆ هیچ یانه‌یه‌كیان.

بڕیاره‌ یارییەكە كاتژمێر (9:45) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (سان مامێس) لەشاری بیلباو ئەنجامبدرێت و بەرشلۆنە یەكێك لە قورسترین یارییەكانی ئەم وەرزە لەنێو ئەم یاریگایە ئەنجامدەدات ، یارییەكی تایبەتیش دەبێت بۆ (ئەرنیستۆ ڤالڤێردی) راهێنەری یانەی بەرشلۆنە كە رووبەرووی یانە پێشووەكەی دەبێتەوە، هه‌ر چه‌نده‌ به‌رشه‌لۆنه‌ب ه‌ ۆخێكی باش تێده‌په‌ڕێت به‌ڵام هه‌میشه‌ ئه‌م یاریگایه‌ بۆ یاریكردنی به‌رشه‌لۆنه‌ قورس بووه‌ و ئه‌نجامه‌كان به‌ ئاسانی یه‌كلا نه‌بوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی ده‌زاندرێت” كه‌ بەرشلۆنە بە كۆكردنەوەی (25) خاڵ پلەی یەكەمی ریزبەندی گرتووە ، هەرچی یانەی بلباوە بە (11) خاڵ پلەی (11)ریزبەندی گرتووە”

Back to top button