زیاتر له 150 سه‌ركرده‌ی باڵای حه‌شدی شه‌عبی وازیان هێنا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/01/DRFTGYHJ.jpg)
گوتەبێژی فەرمی هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا له باره‌ی تێكچوونی په‌یوه‌ندیی نێوخۆیی حه‌شدی شه‌عبی رایده‌گه‌ێنێت” كه له ئێستادا زیاتر لە ١٥٠ سەرکردەیی باڵا ڕیزه‌كانی حەشدی شەعبیان به‌جێهێشتووه و كێشه‌ی زۆر له نێویان هه‌یه.
(مزاحم ئەلحوێت) گوتەبێژی فەرمیی هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا باس له جێهێشتنی سه‌ركرده باڵاكانی نێو حه‌شدی شه‌عبی و تێكچوونی بارودۆخی نێوان حه‌شد و پۆلیسی فیدڕاڵی و هێزه‌كانی تری عێراق ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت”كه له ئێستادا حه‌شدی شه‌عبی په‌رت و بڵاو بوونه‌ته‌وه و تووشی كێشه هاتوون ئه‌مه‌ش لە دوای هێرشەکەی حەشدی شەعبی هات بۆ سەر هێزه‌كانی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری زوممار و مەحموودیە، هۆكاره‌كه‌ش هەر ئه‌وه بووه كه زیاتر لە ١٥٠ سەرکردەیی باڵایان ڕیزه‌كانی حەشدی شەعبیان بەجێهێشتووه، چونكه بارودۆخیان زۆر خراپه و نایه‌نه‌وێ شه‌ڕی پێشمه‌رگه بكه‌ن.
گوتەبێژی فەرمیی هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا ئه‌وه‌شی پشتڕاستكردۆته‌وه”كه له ئێستادا زۆر کێشە لە نێو ڕیزی هێزە عیراقیەکان و حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدرالی دا هەن، نایانه‌وێ به‌رامبه‌ر به هێزی پێشمه‌رگه بوه‌ستنه‌وه چونكه دڵنیان له شكستیان.