بۆچی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كرا.؟ هۆكاره‌كه‌ی له “خواكوڕكه‌وه” بزانه.
پاش ئه‌وه‌ی بڕیار بوو ئه‌مڕۆ شه‌ممه دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان بهڕێوهبچووبا، به‌ڵام دانیشتنه‌كه دواخرا.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، دانیشتنی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كاتێكی نادیار دواخست به‌هۆكارێكی نادیار، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك)، هۆكاری دواخستنه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بارودۆخی ته‌ندروستی (جعفر ئیمنكی) جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باش نه‌بووه بۆیه كۆبونه‌وه‌كه دواخراوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان:-
بەپێی حوكمی بڕگە (2) لە ماددەی (17) و برگەی (1)ی ماددەی (18) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی عیراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بریاریدا بە دواخستنی دانیشـتنی ژمارە (4)ی ئاسایی كە بڕیار بوو رۆژی شەممە رێكەوتی 28/10/2017 ئەنجام بدرێت.
لەگەڵ رێزدا
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق