چوار جۆره‌ شه‌ربه‌ت هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌

وه‌ك ده‌زاندرێت له‌ میوه‌جات و چه‌ندین جۆری تر رووه‌ك جۆره‌ها شه‌ربه‌ت درووست ده‌كرێ و هه‌ریه‌كه‌ و سود و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ به‌ڵام لێره‌ باس له‌ چوار جۆره‌ گیراوه‌ یاخود شه‌ربه‌ت ده‌كرێت كه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ به‌ سووده‌ و كه‌ڵكی زۆری هه‌یه‌.

ئه‌و وچار جۆره‌ شه‌ربه‌ت و گیراوه‌یه‌ بریتین له‌:-

1-شه‌ربه‌تی ته‌ماته‌ یان گوشراوی ته‌ماته‌”

مادده‌ی لیكۆبین كه‌ به‌رپرسیاری ڕه‌نگی سووری ته‌ماته‌یه‌ ڕۆلێكی گه‌وره‌ ده‌بینێت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ زانكۆی جۆن هۆبكینزی ئه‌مریكی ئه‌وه‌ دوپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس پێنج ئه‌وه‌ زیاد ده‌كات له‌لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ مادده‌ی لیكۆبنیان له‌ناو خوێندا كه‌مه‌.

 

2- شیر”

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكی ڕێكخراوی ڕۆزۆیێلی ئه‌مریكی بۆ 1300 كه‌س له‌ باگلۆ ئه‌نجامیان داوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی شیری بێ چه‌وریان خواردوه‌ كه‌متر تووشی نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌ و میزڵدان و سینگ و ڕه‌حم بوونه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه‌ شیر ناخۆنه‌وه‌.

3_ چای”

دكتۆران له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی له‌ ئه‌مریكا دوپاتی ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ چای ده‌بێته‌ هۆی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی له‌ دژی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی هه‌رس و پڕۆستات و پێست ،چای ڕه‌ش پێكهاته‌ی كاتشینزی تیدایه‌ كه‌ مادده‌یه‌كی دژه‌ ئۆكسانه‌ به‌ڵام باشتر له‌وه‌ چای سه‌وزه‌ كه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆرتر له‌م مادده‌یه‌ی تێدایه‌.

4- گیراوه‌ی گێزه‌ر”

ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ بیتاكارۆتینی دژه‌ ئۆكسان كه‌ ڕێگری ده‌كات له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی، وه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ بیتاكاڕۆتین دژی توشی بوون له‌ شێرپه‌نجه‌ی سیه‌كانه‌ .

Back to top button