ئیسرائیل نهێنیەك لەسەر دەوڵەتی كوردستان ئاشكرا دەكات

خواكوڕك
 
د.ئێدی كۆهین پسیۆری ئیسرائیلی رایدەگەێنێت، كۆماری كوردستان دادەمەزرێت و كوردەكانی سوریاش لەرووی سیاسی و جوگرافییەوە پەیوەندیییان بە كۆمارەكەوە دەبێت و دەلێت ”کۆماری کوردستان“ لە کوردستانی باشوور دادەمەزرێت پایتەختەکەشی شاری هەولێر دەبـێت. پێشبینیی ئەوەش دەکات، کە سووریا بۆ سێ بەش دابەش دەبێت، دەوڵەتی شیعە و عەلەوییەکان لە تەرتووس، سوننەکان لە حەلەب و ”کوردەکانیش لە باکووری سووریا کیانێکیان دەبێت، کە لەرووی سیاسیی و جوگرافییەوە پەیوەندییان بە کۆماری کوردستان دەبێت“.
 
كۆهین كە پیسپۆرە لەكاروباری وڵاتانی عەرەبی لە نووسینێكی دا كە لە 21ی ئاب لە رۆژنامەی ئیسرائیل هایۆم بڵاوی كردۆتەوە دەلێت، راپەڕینی گەلانی عەرەب دژی رژێمەکانیان، کە بە بەهاری عەرەبی ناسراوە، فتیلەی ناکۆکییەکانی لەو وڵاتانە تەقاندەوە.
 
هەروەها کۆهین پێیوایە وڵاتانی لیبیا، لوبنان و یەمەن پارچە پارچە دەبن و هاووڵاتییانی میسریش بەسەر لایەنگرانی محەمەد مورسی، سەرۆک کۆماری لەسەرکار لادراو و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری ئێستا دابەش دەبن و قیبتییەکان مەسیحین دەچنە پاڵ لایەنگرانی مورسی.
 
 
بەپێی نووسیەكەی ئێدی کۆهین، عێراقی عەرەبی دابەش دەبێتە سەر دوو دەوڵەت، کە شاری بەسرە دەبێتە پایتەختی دەوڵەتی شیعەکان و سوننەکانیش دەوڵەتێک بۆ خۆیان دادەمەزرێنن، کە پایتەختەکەی شاری بەغدا دەبێت.
 
پێچەوانەی گەل و رژێمەکانی عەرەب، کە بەردەوام کەمە نەتەوەکانی ناو وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل بە دابەشکردنی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمەتبار دەکەن، ئەو پسپۆڕە ئیسرائیلییە پێیوایە رژێمە عەرەبییەکان خۆیان بە کردەوەکانیان هانی دابەشبوون و دروستبوونی وڵاتانی ناوچەکە دەدەن.
Back to top button