پارتی به‌بێ بوونی لایانی نێوده‌وڵه‌تی دانووستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا ناكه‌ین
ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكی دا بۆ كه‌ناڵی رووداو، رایگه‌یاند”نابێت هەرێمی کوردستان بەبێ لایەنی سێیەم گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکات. گوتیشی: “بەرخودانی پردێ و ناوچەکانی دیکە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هێنایە سەر خەت، و ده‌شلێـ”ئێمە لەساڵی 1991 هەڵەیەکی مێژووییمان کرد لەکاتێکدا کە بڕیاری 688 دەرچوبوو و کوردستان دەپارێزرا، بەبێ گەرەنتی نێودەوڵەتی چووین و دانوستاندنمان لەگەڵ بەعس کرد”.
فرسه‌ت سۆفی ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌وه‌شی به كه‌ناڵه‌كه راگه‌یاندووه” ئێستا جارێکی دیکە خەریکە پرسەکەی ئێمە بە نێودەوڵەتی دەکرێت و ئەم بە نێودەوڵەتیکردنە پێویستی بەوەیە هاوشێوەی باشووری سوودان بجوڵینەوە، کاتێک لەساڵی 2005 کە باشوورییەکان گوتیان هیچ دانوستاندنێک لەگەڵ سوودان ناکەین تاوەکو گەرەنتی نێودەوڵتی نەبێت، ئەوەبوو کە یەکێتی ئەفریقا، کینیا و یوئێن چاودێری پرسەکەیان کرد، هه‌روه‌ه‌ها ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ده‌شلێـ”، ئێستا کاتی ئەوەیە ئەمجارە ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەین و داوای لایەنی سێیەم بکەین کە بریتییە لە یوئێن و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەر دانوستاندنێکی سەربازیی و سیاسی پێویستە بە چاودێری نێودەوڵەتی بێت ، هەرچەندە پرسەکەمان بەنێودەوڵەتی بکرێت لە قازانجی ئێمەدایە.
هه‌روه‌ها فرسه‌ت سۆفی ده‌شلێـ” “چۆن داستانی کۆڕێ لە ساڵی 91 بووە هۆکاری راگرتنی رژێمی بەعس لە پەلاماردانی کوردستان، ئێستایش من پێموایە ئەو خۆڕاگرییەی پێشمەرگە لە پردێ و دواتر لە مەخموور و رەبیعە و زوممار و ئەو ناوچانە تۆمارکرا، بەرهەمەکەی ئەوە بوو کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هات، بۆیە ئێستا پرسەکە وەک پرسێکی تەنیا عێراقی سەیری ناکرێت ، هاتنە سەر خەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەک گەورەترین دەزگای جێبەجێکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان کاریگەرییەکی یەکجار گەورەی دەبێت و دوای ئەوە دەبینرێت کە گۆڕانکاریی لە هەڵوێستی سعودیە ، ئەمریکا ، فەرەنسا و زۆر وڵاتی دیکەدا هاتووە و پێشبینی ئەوە دەکەم لە داهاتوویەکی نزیک گۆڕانکاریی گەورەتری نێودەوڵەتی بەدوادا بێت”.