لە کەرکووک شەوانە قەدەخەی هاتووچۆ رادەگەیەندرێت
رەوشی کەرکووک، لەدوای کۆنترۆڵکردنی لەلایەن پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران نائاساییە، وەکو گەواهیدەران دەڵێن شەوانە قەدەخەی هاتووچۆیە و حەشدی شەعبیش هەڕەشە دهكات”.
بهگوێرهی بۆچوونی شایهدحاڵانی ناو كهركووك، ئێستا لەنێو شاری کەرکووک جگە لە ھێزی ئاڵتوونی عێراق و پۆلیسی فیدراڵی، لەھەندێک شوێنیش حەشد ههن و ھیچ ھێزێکی کوردی نەماوە”.
سهرچاوهیهك لهو بارهیهوه بهخواكوڕكی راگهیاند” ھێشتا خەڵکی کەرکووک لە ئایندەی ژیانیان دڵنیا نین، لەسایەی ئەو ھێزانەی کە ھەر تاقمێكيان، ئاڵا و درووشمێکی مەزھەبی بەدەستەوەیە و داوا لە دانیشتووانی گەڕەکە کوردییەکان دەکهن، خۆیان لە تەقە و کاردانەوەکان بپارێزن و پێیان گوتوون، ھەرکەسێک تەقەمان لێبکات، فەرمانی عەبادیيان پێیە، کە خانووەکەی بەسەر ماڵ و منداڵیدا بسووتێنن.