له 22مین ساڵیادی تیرۆركردنی بهكر عهلی دا
خواكوڕك
ئهمرۆ 22 ساڵ تێدهپهڕێت بهسهر تیرۆركردنی هۆزانڤان (بهكر عهلی)، و هیچ بۆنهیهكیش بۆ ئهم كارهساته له سلێمانی بهڕێوهناچێت. لهكاتێكدا 22 ساڵ بهسهر تیرۆركردنی ئهم شاعیره ناسراوهی سلێمانی تێدهپهڕێت، كه بههۆی خۆپیشاندان دژ به بڕیاری پارێزگاری سلێمانی بۆ تێكدانی خانووی زیادهڕهو، له كردهوهیهكی تهمومژاویدا تیرۆر دهكرێت، ناوبرا ئهندامی یهكیهتی بێكارانی كوردستان بوو.
چیرۆكی روداوهكهی ئهو رۆژهی بهردهم بینای پارێزگای سلێمانی، كه ئهوكات سالار عهزیز ههڵسوڕاوی باڵای ئێستای بزووتنهوهی گۆڕان پارێزگار بوو، له زاری یهكێك له شایهتحالهكان بۆ مالپهڕی وشه بهمشێوهیه دهگێرێتهوه:
ڕۆژی یەكی ئەیلوولی 1994، پارێزگاری سلێمانی بڕیار لە جێبەجێكردنی ڕووخاندنی خانووە بێ تاپۆكانی “حامیە”ـی سلێمانی دەدات كە خێزانە ئاوارەكانی كەركووك تیایدا نیشتەجێ بوون. بەكر عەلی، نوێنەری دانیشتووانی هەژاری حامییە، لەگەڵ خەڵكەكە بە خۆپیشاندان دێنە بەردەم پارێزگای سلێمانی، ئەوكاتە سالار عەزیز هەڵسووڕاوی باڵای ئێستەی بزووتنەوەی گۆڕان پارێزگاری سلێمانی بوو، بەڵام پاسەوانەكانی پارێزگا ناهێڵن خۆپیشاندەران بچنە پێشەوە و دەیانخەنە بەری باخی گشتیی سلێمانی، لەوكاتەشدا ئاژاوە دروست دەبێت و پاسەوانەكان تەقە دەكەن و خۆپیشاندەران ڕا دەكەن.
بەكر عەلی كە برایەكیشی لەگەڵ دەبێت، دەڵێت ئەو دەستنیشان كراوە و بە براكەی دەڵێت ئاگای لێ بێت، لەكاتێكدا ئەو شاعیرە دەیەوێت خۆی ڕزگار بكات، فیشەكێك بە پشتییەوە دەنێن و بریندار دەبێت، لەو كاتەشدا كە خۆپیشاندەران دەیانەوێت بەكر عەلی ڕزگار بكەن، یەكێك لە ئەفسەرەكانی پاسەوانان دەگاتە سەری و گولەیەك دەنێت بە دەمییەوە، ئەو چەكدارە بەرپرسی پاسەوانەكانی پارێزگار دەبێت كە دواتر لە شەڕی ناوخۆدا دەكوژرێت. دوای كوشتنیشی ڕێگری لە بنەماڵەكەی دەكەن تا تەرمەكەی بنێژن.
كوژرانی بەكر عەلی ئەوسا و ئێستەش ناڕەزایەتی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەتی كە تۆمەتەكان زیاتر ئاراستەی پارێزگاری ئەوكاتی سلێمانی دەكرێن، بەڵام ئێستە لە پاڵ هێزێكی سیاسیدایە و لەوبارەیەشەوە هیچ لێپێچینەوەیەكی لەگەڵ نەكراوە و ئەو كەیسە داخراوە.
بەكر عەلی، ساڵی 1968 لە گەڕەكی كانێسكانی سلێمانی لە دایك بووە، بەهۆی دەستكورتییەوە تا پۆلی دووی ناوەندی دەخوێنێت، بەڵام ئەو دەبێتە شاعیرێكی نوێخواز و جگە لە پشتگیریی خەڵكی نەدار و هەژای سلێمانی و حامیە، خەریكی نووسینی شیعر و یاداشت و شانۆنامە دەبێت و كتێبێكی لەم ساڵانەی دواییدا بە كۆبەرهەمێك بە ناونیشانی “كاسكێتەكەم بسپێرن بە پاییز” چاپ و بڵاو كرایەوە.
بەكر عەلی 14 ڕۆژ بەرلەوەی لە بەردەم پارێزگای سلێمانی بكوژرێت، لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە گیراوە و هەڕەشەی ئەوەی لێ دەكرێت كە واز لە پشتگیریكردنی خەڵكی هەژار بێنێت و دەیانەوێت هەژارییەكەی بقۆزنەوە و بە پارە دووری بخەنەوە، بەڵام ئەو ڕازی نابێت و دەرئەنجام لە یەكـی ئەیلوولی 1994ـدا لە بەردەم پارێزگای سلێمانی شەهید دەكرێت. واتە سبەی 22ـەمین ساڵوەگەڕی تیرۆركردنیەتی.