چه‌ند زانیاریه‌ك ئاشكرا ده‌كرێت له‌سه‌ر دانووستاندنی هێزی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه له مووسڵ
به‌گوێره‌ی زایناریهكانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه گفتوگۆی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی به‌چاودێری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رێوه چووه، له‌سه‌ر رێكه‌وتنی 2016 له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی گفتوگۆ كراوه، هێزی پێشمه‌رگه ده‌گه‌رێته‌وه سنوری هێزی 2016 و هێزی هاوبه‌شیش له‌سنوره‌كانی تر پێكده‌هێنرێت، له‌سه‌ر فیشخابووریش رێك نه‌كه‌وتوون و دواخراوه بۆ كاتێكی تر”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رێكه‌وتنێكی به‌چاودێری ئه‌مریكا له ساڵی 2016 پێش ده‌ست پێكردنی شه‌ڕی مووسڵ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق ئه‌نجامدا، له‌و رێكه‌وتنه‌دا پێش هێرشی حشدی شه‌عبی بۆ سه‌ر مووسڵ پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئه‌و سنورانه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و پێش هێرش بۆ سه‌ر مووسڵ ئه‌مه‌ش بهنێوبهندی ئه‌مریكا كراوه، له‌ئێستادا پێشمه‌رگه داوای پاشه‌كشه له‌هێزی عێراق ده‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ی رێكه‌وتنی 2016 و ئه‌وه‌ی تریش به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێت”.
سه‌رچاوه سهربازیهكه گوتیشی ته‌نها خاڵێك كه رێكه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كرا راده‌ست كردنی سنوری فیشخابوور بوو، به سوپای عێراق و پێشمه‌رگه ئاماده نه‌بوو ئه‌و سنوره راده‌ست بكات، دواخراوه بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی تر”.