مه‌سعود بارزانی: واده‌ی یاسایی خۆی ته‌واو ده‌بێت نامه‌یه‌ك بۆ په‌رله‌مان ده‌نێرێت
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌عفه‌ر ئیمنكی له‌باره‌ی نامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت، نامهيهكى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌يشتووه‌ته په‌رله‌مان،گوتيشى له دانيشتنى سبه‌ى په‌رله‌مانى كوردستاندا بڕياره ئه‌و نامه‌يه بخوێندرێته‌وه”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی میدیاكان كه‌تووه له‌وباره‌یه‌وه، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به هيچ جۆرێك ده‌نگۆى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆك بارزانى راست نييه و ئه‌وه‌ى هه‌يه ته‌نيا ئه‌وه‌يه كه سه‌رۆك بارزانى رازى نييه ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى درێژ بكرێته‌وه و هه‌موارى ياساكه‌ى بكرێت، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه” سه‌رۆك بارزانى له 2013 كه ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى ته‌واو بوو رازى نه‌بوو به درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى و به هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه به‌رده‌وام بوو له كاره‌كه‌ى.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ى ئێستاش هه‌يه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه نييه به هيچ شێوه‌يه‌ك و ته‌نيا كۆتايى هاتنى ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تييه و سه‌رۆك بارزانى رازى نييه نه به درێژكردنه‌وه‌ى و نه به هه‌موار كردنى ياساكه‌ى. بۆيه جه‌نابى سه‌رۆك خۆى به‌و پۆسته نابه‌ستێته‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، جه‌نابى سه‌رۆك له دواى كۆتايهاتنى ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له كارى سياسى خۆى و به قورساييه‌كى زياترهوه له گۆڕه‌پانى سياسى كوردستان ده‌مێنێته‌وه و وه‌ك مه‌رجه‌عێك بۆ پرسى كورد درێژه به كارى سياسى خۆى ده‌دات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، پێش 2005يش كه سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم نه‌بوو، سه‌رۆك بارزانى مه‌رجه‌عى سياسى هه‌رێمى كوردستان بوو. ئێستاش ده‌بێت به مه‌رجه‌عێكى نيشتيمانى بۆ كوردستان.