محەمەدی حاجی مەحمود : ریفراندۆم تاپۆی ڕەشی عوسمانی یە بە دەست كوردەوە
“محەمەدی حاجی مەحمود ” سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند ” كورد دەبوو لە سەرەتایی شەڕی داعشەوە بیری ڕاگەیاندنی سەربەخۆی كوردستانی بكردایەتەوە ، چونكە ئەو كاتە هەلومەرجەكە گرنگتر بوو ، بڕوام وایە لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم سەربەخۆیمان ڕابگەیاندایە ، ئەوا هێندەی ئێستا باجەكەیمان نەدەدا “.
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دەڵێت ” باشوری سودان و یوگسلافیاو تەیموری رۆژهەڵات لەگەڵ هەرێمی كوردستان جیاواز بوون و ئەوان یەكڕیزی و یەكدەنگی لە ناویاندا بۆ سەربەخۆی هەبووە ، هەندێك لەو وڵاتانەی كە پاڵپشتی سەربەخۆییان بۆ ئەو ولاتانە كردووە لەسەر بنەمای مافی مرۆڤ بووە، بۆیە پاڵپشتیمان لێ ناكەن “.
هەروەها ” محەمەدی حاجی مەحمود ” دەشڵێت ” كورد درەنگ بێ یان زوو بە مافی خۆی دەگات و سەربەخۆی ڕادەگەیەنێت ، ریفراندۆم تاپۆی ڕەشی عوسمانی یە ، تاپۆیەكە بە دەست كورد دەمێنێتەوە ، هەمیشە حكومەتەكانی عێراق ویستویانە كورد بەشبەش بكەن