فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق: سنوورێك بۆ میلیشیا ئێرانییەكان دادەنێین
دوای دەست درێژیەكانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بۆسەر خاكی كوردستان و داگیركردنی كەركووك و چەند ناوچەیەكی دیكەی كوردستان, لە ماوەی رابردوو رووبەروونەوەی زۆر لە نێوان پێشمەرگەو حەشد دروست بوو,هەژموون خوازی حەشدی شەعبی بووە مایەیی نیگەرانی كورد و زۆربەی وڵاتانی جیهان, لە دواهەمین پێشهات, جەنەرال پۆڵ فەنك، فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق رایگەیاند، دوای تێكشكاندنی رێكخراوی داعش پێویستە هێزەكانییان لە عێراق و سووریا بمێنێتەوە.
پۆل فەنك، هۆكاری مانەوەی هێزەكانییان بۆ ئەوە گەڕاندەوە، كە دەبێت میلیشیا ئێرانییەكان رابگرن و لە ناوچەكە سنوورێكیان بۆ دابنێن، هاوكات بەرەنگاری پاشماوەكانی داعشیش ببنەوە.
بە گوێرەی وێبسایتی سكای نیوز، ئەو فەرماندەیەی هێزەكانی ئەمەریكا، ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزەكانییان ئامادەیی تەواویان تێدا هەیە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی ماوەیەكی درێژ و بمێنێتەوە و لە پێشكەشكردنی مەشق و راهێنانە سەربازییەكان بۆ هێزە لۆكاڵییەكان بەردەوام بن.