عەلی باپیر: ئەوەی پێیوابێت ریفراندۆم ئەم دۆخەی خوڵقاندووە كورتبینە
دوای ئەوەی دۆخێكی نا ئاسایی بە هۆی داگیركاریەكانی حەشدی شەعبی لە هەرێمی كوردستان دروست بوو, ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، پەیامێكی ڤیدیۆیی لەبارەی پرسە گەرمەكانی عێراق بەگشتیی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتیی بڵاودەكاتەوە.
لە پەیامەكەیدا عەلی باپیر لەبارەی ریفراندۆم و ئەنجامەكەی دەڵێت: “بەداخەوە ئێمە زۆرجار كاتێك بەڵایەكمان بەسەردێت، بەڵایەكە و هۆكارە نزیكەكانی دەبینین، بۆیە ئێستا لە هەر كەسێك بپرسیت بۆچی ئەم واقیعەمان بەسەرهات؟ دەڵێت ئەمە دەرهاویشتەی ریفراندۆمە، بەڵام بە بۆچوونی من ئەوە كورتبینی و نزیكبینییە.
شایەنی گوتنە هەڕەشەكانی حەشدی شەعبی بە سێ مانگ بەر لە هێڕشكردنە سەر هەرێمی كوردستان بوو بەرلەوەی كە ریفرانۆدم ئەنجام بدرێت, .