پيلانێكی بەرهەم ساڵح و حەیدەر عەبادی ئاشكرا دەكرێت

دوای ئەوەی بەرهەم سالح جیابوونەوەی خۆی لە یەكێتی راگەیاند و لیستێكی بە ناوی هاوپەیمانی دیموكراسی راگەیاند بەر لە راگەیاندنی یاسایی لیستەكەی بەرهەم سالح پەیوەندی بە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە داوای هاوكاری دارای لێ‌ كردووە.
بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) كە لەسەرچاوەیەكی باوەڕ پێكراوەوە دەستی كەوتووە, بەرهەم سالح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی پێشوو, دوای ئەوەی دەست لە كار كێشانەوەی خۆی پێشكەش كرد, بەر لە رەزامەندی لەسەر دەست لە كار كێشانەوەی لیستێكی بە ناوی هاوپەیمانی دیموكراسی پێكهێنا, بە چەند مانگێك بەر لە راگەیاندنی لیستە نوێیەكەی سەردانی بەغدای كردووە, چاوی بە چەند سەركردەیەكی عێراقی كەوتووە, داوای هاوكاری ماددی و پشتگیری مەعنەوی لێكردوون بۆ ئەوەی حزبێكی سیاسیی لە هەرێمی كوردستاندا دا بمەزرێنێت.
بەرهەم سالح, لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ عێراق چووەتە شاری نەجەف و لەوێ‌ چاوی بە چەند بەر پرسێكی عێراقی – ئێرانی كەوتووە بە ڵێنی پێداون كە لە ئەگەری هاوكاری كردنی ماددیان بۆ حزبەكەی ئامادەی هەموو هاوكاریەك دەبێت لە هەرێمی كوردستانەوە دوای سەركەوتنی.
چاودێرێكی سیاسیش نەیشاردەوە خیتابی بەرهەم سالح لە ماوەی رابردوو تەواو نانیشتیمانی دوور بوونە لە مۆركی كورد بوون, كە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ پیشاندانی نیتە پاكی لە بەرامبەر ئەو بە لێنەی كە بە عەبادی داوە, هەروەها بە پێچەوانەوەشەوە
ئەم چادێرە گوتیشی, ئەگەر سەیر بكەین لە دواهەمین دەركەوتنی میدیایی بەرهەم سالح بۆ تەلە فزیۆنی حەدەسی عەرەبی پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان لە رێگەی دادگای نیشتمانی عێراقی بۆ حكومەتی عێراق دەكات, ئەمەش بەڵگەیە كە بەرهەم سالح لە رێگای دەست تێكەڵكردن و پلانی ژێر بە ژێر دەیەوێت بە پالپشتی ماددی عێراق حزبێك دروست بكات, بە بێ‌ حساب كردن بۆ پرسە نیشتمانیەكان و تەنانەت بە جۆرێك لە سەر حسابی نیشتمان.

 

Back to top button