حەشدی شەعبی هەڕەشە لەو خۆبەخشانە دەكات بەرگرییان لە خورماتوو كرد
دوای هێرشی حەشدی شەعبی سەرجەم ئەو خۆبەخشە كوردانەی له خورماتوودا شەڕیان بەرامبەر حەشدی شەعبی و سوپای عێراق كردووە ناویان نووسراوە و فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركراوه.
دوای داگیركردنی شارەكە، حەشدی شەعبی خێزانە كوردەكانی ناچار بە هەڵاتن كرد و دواتریش ماڵ و خانووی زۆرینەی هاونیشتمانیانی ئەو قەزایەی تاڵاند و سووتاند.
ئاوارەكان دەڵێن، ئێستاش مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە، بۆیە ناتوانن بگەڕێنەوە ماڵەكانیان. ئەوان باسی ژیانی ناهەمواریان دەكەن لە كەمپەكاندا و داوای لە خەڵك و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بە هانایانەوە بچن.