سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد:بوون و نه‌بوونی فواد مه‌عصوم وه‌كو یه‌كه و هیچ رۆل و به‌هایه‌كی نیه
سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد باس له رۆڵی سه‌رۆك كۆماری ئێستای عێراق ده‌كات كه كورده و رایدهگهێنێت” بوون و نه‌بوونی وه‌كو یه‌كه و كه‌س حسابی بۆ ناكات.
له‌و باره‌یه‌وه (د. مەحموود عوسمان) سیاسەتمەداری كورد و چاودێری سیاسی رایگه‌یاندوه” كه له ئێستادا فواد مه‌عصوم هیچ رۆڵ و سه‌نگێكی نیه و كه‌س حسابی بۆ ناكات،له ئێستاشدا دیار نیه كه ناوبراو ده‌مێنێته‌وه له پۆسته‌كه‌ی یاخود نا، بۆیه به‌بڕوای من ئه‌و پارتی و یه‌كێتی دایانناوه هه‌ركات بیانه‌وێ ده‌یگه‌ڕێننه‌وه و فه‌قیره ئه‌ویش لاری نیه و ده‌گه‌ڕێته‌وه.
عوسمان زیاتر گوتویه‌تی” له ئێستادا عه‌بادی رۆڵی زیاتره و توانیویه‌تی سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لای خۆی رابكێشێت.
سیاسه‌تمه‌داره‌كه‌ی كورد ئه‌وه‌شی باسكردوه” كه جیاوازی زۆر هه‌یه له‌م سه‌رده‌مه‌ی فواد مه‌عصوم و سه‌ره‌ده‌می جه‌لال تاڵه‌بانی و گوتویه‌تی”کاتی خۆی تاڵەبانی ناسراو بوو، کەسایەتی ھەبوو، بۆیە ڕۆڵی دابوو بە پۆستەکەی، بەڵام ئێستا ئەو پۆستە ھەبێت و نەبێت، ھیچ بۆ کورد ناگۆڕێت و بۆ کورد وەک یەکە”.