ته‌واووی زانیارییه‌كان له باره‌ی نامه‌كه‌ی بارزانی و دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بزانه
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و تێیدا نامه‌ی (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی تێدا ده‌خوێندرێته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) بڕیاری خۆی یه‌كلا كردۆته‌وه كه چیدیكه رازی نابێت به درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی و پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی ره‌د ده‌كاته‌وه، له‌و باره‌شه‌وه دوێنێ نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه و نامه‌كه ده‌خوێندرێته‌وه له نێو په‌رله‌مان و به‌پێی یاسا و رێساكانی هه‌رێم پۆسته‌كه‌ی رادهستدهكاتهوه و وه‌كو مه‌رجه‌عی باڵای گه‌لی كوردستان ده‌مێنێته‌وه.
بەپێی زانیارییەکانی (خواكوڕك) بڕیاره وایه له سه‌ره‌تایی كۆوبونهوهكهی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) بخوێندرێته‌وه، و بڕیاری پێویستی له باره‌وه بدرێت، به‌و پێیه‌یی كه نامه‌كه خوێندرایه‌وه پەرلەمان دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کاتی و تا هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بەسەر هەریەکە لە حكومه‌تی هه‌رێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی دادوەریی کوردستان دابەش دەکات.
وه‌ك زانراویشه” بارزانی له ئێستادا وه‌كو مه‌رجه‌ع بۆ گه‌لی كوردستان ده‌مێنێته‌وه وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌ك له سه‌نگه‌ری به‌رگری كوردستان ده‌مێنێته‌وه بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وت و ئه‌زموونی كوردستانیان به درێژایی 100 ساڵی رابردوو و گه‌یاندنی كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاره‌كی.