وێنەیەكی سەرسورهێنەر پێش 31ی ئاب لەهەولێر بڵاو دەبێتەوە

خواكوڕك
لەوێنەیەكدا كە لەتۆری كۆمەڵایەتی بڵاو كراوەتەوە پێش 31ی ئاب خەڵكی هەولێر لەترسی گروپی چەكداریەكانی ناو هەولێر ئۆتۆمبێلەكانیان دەبردە سەر بان و تایەكانیان لەبن دەردەهێنا.
 
مەحمەد یاسین هاوڵاتی شاری هەولێر لەسەر ئەو وێنەیە كە بڵاو كراوتەوە دەلێت پاش ئەوەی پارتی لە هەولێر نەما خەڵك زۆر رووبەروی سوخرە و لێسەندنی ئۆتۆمبێلەكانیان دەبوونەوە، بەناچاری خەڵك ئۆتۆمبێلەكانیان دەبردە سەر بان و چادریان پێدادەدا بۆ ئەوەی بیشارنەوە، لە ترسی گروپە چەكداریە دەمامكدارەكان.
 
محمەد یاسین دەشلێت، ئەو كاتە ئێمە دوو سەیارەمان هەبوو رۆژێك گروپێكی دەمووچاو بەسترا هاتنە سەر ماڵمان و گوتیان جەماعەتی كاك….” سەیارەكەتان دەبەین پاش سێ رۆژی تر وەرن لە مەقەر شەهید….” وەربگرنەوە، پاش سێ رۆژ چووین گوتیان برۆن سەیارەی وا لەلایی ئێمە نیە، پاش سێ مانگ سەیارەكەیان بۆ بەوێرانی هێناینەوە، بۆیە باوكم سەیارەكەی تری بە كرێن راكێشا سەر بان و تایەكانی لێكردەوە.
 
چاودێرانی سیاسی دەلێت 31ی ئاب تەنها رۆژێك نیە بەڵكو كۆمەڵێك رۆژی تری هەیە ناكرێت مانگێك تەنها یەك رۆژی هەبێت، پێش ئەو یەك رۆژە هەزاران تاوان و خیانەت هەیە، ئەمەش بوو كاردانەوەی سیاسەتێكی بەهێزی هێنا بەدوای خۆی داهێنا بەوەی پارتی داگیركەرێكی دژی داگیر كەرێكی تر جوڵاند و دەسەڵاتی كوردی فرەوانتر كرد.
Back to top button