په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی داوا له هێزه‌كه‌ی سه‌در ده‌كه‌ن كورد بپارێزن له‌كه‌ركوك و دووزخورماتوو
به‌شێك په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق، داوایان له هێزه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، (سه‌رایا سه‌لام) كردوه كه ناوچه كوردییه‌كان بپارێزن، و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جیهادی سه‌رایای سه‌لامی سه‌ر به سه‌در پشتڕاستی هه‌واڵه‌كه ده‌كاته‌وه.
له‌و باره‌وه (ئه‌بو ره‌زا موسه‌وی) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جیهادی سه‌رایای سه‌لام، رایگه‌یاندوه” كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق، داوایانكردووه هێزه‌كانی “سه‌رایای سه‌لام” سه‌ر به موقته‌دا سه‌در له‌و ناوچانه بڵاوبكرێنه‌وه كه زۆرینه‌یان كوردن”.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جیهادی سه‌رایای سه‌لام به پێگه‌ی (بغداد الیوم) راگه‌یاندوه “كه ئه‌و نوینه‌رانه‌ی یه‌كێتی له رێگه‌ی نوێنه‌رانمان له كوتله‌ی ئه‌حرار داوایانكردووه سه‌رایای سه‌لام ئه‌و ناوچانه بگرنه ده‌ست و ئاسایشی ئه‌و ناوچانه دابین بكه‌ن كه زۆرینه‌یان كوردن بۆ ئه‌وه‌ی كورده‌كان بپارێزرێن، ئێمه‌ش ئه‌و داواكارییه ئه‌وانمان له رێگای خۆمانه‌وه گه‌یاندۆته (موقته‌دا سه‌در) بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆی بگێڕێت له‌و باره‌وه، له ئێستاشدا ئه‌و هێزه ئاماده‌ن بۆ ئه‌و كاره‌وه چاوه‌ڕێی فه‌رمانن له‌سه‌رووی خۆیان.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” پاش ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێری 16ی ئۆكتۆبه‌ری به‌شێك له یه‌كێتی و ماڵباتی تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ حه‌شد و سوپایی پاسداران، و ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك و دووزخورماتوو، له ئێستادا كورده‌كان له 80% بی حاڵ و ماڵن و ئه‌و ناوچانه‌یان جێهێشتووه به هۆی زوڵم و سته‌می حه‌شده‌وه ئه‌وانه‌شی ماون له ژێر ئه‌شكه‌نجه و جه‌ور و سته‌من و هه‌راسان كراون، حه‌شد له ئێستادا سه‌رجه‌م رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ژێر پێ خستووه بۆیه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌یانه‌وێ له رێگای ئه‌و هێزه‌ی سه‌در تۆزێك ئارامی بۆ ئه‌و كوردانه بگه‌ڕێننه‌وه كه له نێو شار و ده‌ووروبه‌ری ماون، ئه‌مه‌ش ئه‌ستمه چونكه حه‌شدی شه‌عبی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی ناكات.