راهێنه‌رانی كوردستان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

خواكوڕك

یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئه‌و راهێنه‌رانه‌ی كوردستان ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت بەشداری خولی پێشخستنی راھێنەرانی فێرگە و قوتابخانەکانی تۆپی پێ بکەن.

به‌ پێی راگه‌یانداوه‌كه‌ مه‌رجه‌‌ ئەو راھێنەرانەی بەنیازن بەشداریی خولەکە بکەن، پێویستە فێرگە و قوتابخانەکانیان سەر بە یانەیەکی وەرزشی بێت و لەلایەن ئەو یانانەوە بە شێوەیەکی فەرمی نووسراوی پشتگیرییان پێبدرێت، ئەگەرنا مافی بەشداریکردنیان نابێت.

یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان رۆژی ٥-٩-٢٠١٦ خولێکی پێشخستنی راھێنەرانی فێرگە و قوتابخانەکانی تۆپی پێ بۆ ماوەی چەند رۆژێک رێکدەخات، کە ئامانج تێیدا رێکسختنەوەی کاروباری ھونەری و مەشقی فێرگە و قوتابخانەکانی تۆپی پێیە لە کوردستاندا. خولەکە بە سەرپەرشتی دکتۆر جەمال ساڵح، راھێنەر و ئەکادیمیی ناسراوی تۆپی پێی عێراق رێکدەخرێت، کە ساڵانێکە لە ئیمارات کار لەگەڵ ئەکادیمیا و فێرگەکانی تۆپی پێی ئەو وڵاتە دەکات.

Back to top button