ئهمینداری یهكێتی جیهانی زانایانی موسڵمانان داوای دهستبهجێ راگرتنی شهڕ دهكات
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، لە بەیاننامەیەكدا داوای وەستاندنی شەڕی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات و فەتوای حەرام بوونی شەڕی نێوان موسوڵمانان دەدات بە تایبەت بۆ ئەو لایەنەی كە ئامادەیە گفتوگۆ قبوڵ بكات.
پرۆفیسۆر (د.عەلی قەرەداغی) لە بەیاننامەیەكدا كە ئاڕاستەی هەردوو حكومەتی عێراقی و حكومەتی هەرێم كردووە نوسیویەتی” داوا لە بەغدا و هەولێر دەكەم دەستبەجێ جەنگ بوەستێنن و دەستبكەن بە گفتوگۆی دەستبەجێ ، چونكە جەنگ كاولكاریە و ئیرادەی گەلێكیش نابەزێنێت كە زیاترە لە چارەكە سەدەیەكە بەدەست ماڵوێرانی و جەنگەوە دەناڵێنێت و بە بەهێزیش ماوەتەوە”.
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان له بهیاننامهكهیدا ئهوهشی گوتوه”كه هۆشیاری دەدەین لەوەی نەشوەی سەرەوتن ببێتە هۆكاری زیاتری بە كوشت دانی رۆڵەكانی عێراق كە فاكتەری ئاین و مێژوو و خەباتی هاوبەش پێكەوەیان دەبەستێت”.
ههروهك له بهیاننامهكه ئهوهش هاتووه” كه فەتوای حەرام بوونی جەنگی نێوان موسڵمانان دەدەین بەتایبەت لە ئەگەری قبوڵ كردنی گفتوگۆ لە لایەن لایەنێكیانەوە ئەگەر بێت و نامسوڵمانیش بێت چ جای لە نێوان گەلێك مسوڵمان لەنێو یەك وڵاتدا.
قەرەداغی رووی دەمی لە حکومەتی عێراق دەکات و دەڵێت: “لەسەر بنەمای دەستوور دەستپێشخەری هەولێر قبوڵبکەن، چونکە قبوڵکردنی گفتوگۆ فەرزێکی شەرعی و نیشتیمانییە و رێگری لە خوێنڕشتن و وێرانکاری دەکات، هەر لایەنێکیش گفتوگۆ نەکات ئەوا لایەنی ستەمکارە، ئەوەشی گفتوگۆی قبوڵە و هێرشی دەکرێتەسەر، مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات، ئەگەر هەرکەسێکیش لە بەرگریدا بکوژرێت ئەوا لە بەهەشتدایە و شەهیدە، ئەوەشی لەبەرامبەریدایە لە دۆزەخە”.
ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان هەر لە پەیامەکەیدا داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆئەوەی هەردوولا رازیبکەن دەست بە دانوستاندن بکەن.
لەبارەی حەرامکردنی شەڕیش دەڵێت: “وەک عەلی قەرەداغی فتوای حەرامکردنی شەڕ دەدەم لەنێوان موسڵماناندا و پێویستە گفتوگۆ قبوڵبکرێت، تەنانەت ئەگەر بەرامبەر ئیسلامیش نەبێت، سووربوون لەسەر بژاردەی سەربازی لووتبەرزی و خۆبەگەورەزانینە کە ئەمەش خودا قبوڵی ناکات”.
داواش لە مەرجەعییەت و زانایانی ئاینی و گەورەزاناکانی عێراق دەکات رۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ خامۆشکردنی ئەو ئاگرەی هەیە.