عێراق فهرماندهیی ئۆپڕاسیۆنی كهركوكی درووستكرد
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك، باس لهوه دهكات كه فەرمانێك لە دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەرچووە، بۆ پێكھێنانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك، لەبری رۆژھەڵاتی دیجلە و بارەگاكەشی لە كەركووك دەبێت.
(عەلی فازڵ عومران) فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك، رایگهیاندوه” به فەرمانێك لە دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كه دەرچووە، بۆ پێكھێنانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك، لەبری رۆژھەڵاتی دیجلە و بارەگاكەشی لە كەركووك دەبێت و ئەركی ئەو فەرماندەییە، پاراستنی ئەمن و ئاسایشی پارێزگا و سەرپەرشتیكردنی سەرجەم ھێزە ئەمنییەكان دەبێت.
ئهمه له كاتێكدایه، پێشتر باس لەوە دەكرا كە حەشدی شەعبی و سەرجەم ھێزە سەربازییەكان كەركووك چۆڵدەكەن و دۆسێی ئەمنی رادەستی پۆلیس دەكرێت.
ئهوهی شیاوی باسه” ئهم بڕیار و راسپاردانه پاش ئهوه دێت باڵێكی نێو یهكێتی به رێككهوتنێكی ژێربهژێری له 16ی ئۆكتۆبهر تهواوی سنوری پارێزگای كهركوك و قهزای دووزخورماتووی پێشكهش به حهشدی شهعبی و پاسداری ئێرانی كرد.