كه‌شناسی: خۆڵبارینی كوردستان له‌م كاته‌ به‌ كۆتایی دێت

پاش ئه‌وه‌ی شەپۆلێكی خۆڵبارین رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە و كەشناسی ھەرێمی كوردستانیش وادەی كۆتایی ھاتنی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە دیار دەكات له‌ شاره‌كانی كوردستان و دوا واده‌ دیاریده‌كات.

(فازڵ ئیبراھیم) بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان له‌ باره‌ی خۆڵ بارینه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌” كه‌ ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە، لە ئێستادا لە سنووری ھەولێر زیاتر چڕبووەتەوە و بە جۆرێك مەودای بینین بۆ 300 مەتر بووەتەوە، به‌پێی پێشبینیه‌كانی ئێمه‌ش خۆڵبارینه‌كه‌ تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ ئیواره‌ به‌دواوه‌ كۆتایی پێدێت.

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد” كه‌ لە كاتی نیوەڕۆوە لە سنووری پارێزگای دھۆك خۆڵبارین بەرەو لاوازی دەچێت و لە سنووری سلێمانی زیادتر دەبێت، پێشبینی دەكرێت لە ئێوارەوە لە سەرجەم ناوچەكانی كوردستان خۆڵبارین كۆتایی بێت”.

Back to top button