ئیسماعیل بێشكچی: ج جیاوازیه‌ك له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان ماوه‌

نووسه‌ری به‌ناوبانگی تورك و دۆستی كوردان، ئیسماعیل بێشكچی له‌باره‌ی رووداوه‌كان كه‌ركووك ده‌لێـ”عێڕاق ئەنفالی کردن، ھەڵەبجەی بەسەر ھێنان، بەڵام بەداخەوە بۆ بنەماڵەی تاڵەبانی کە لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی عێراق دان و کەرکووکیشیان رادەست دەکەن، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”حەشدی شەعبی دوژمنی کوردە، ھاتنی قاسم سولەیمانیش بۆ لای بنەماڵەی تاڵەبانی جیگای گومان بوو و بردنی جەلال تاڵەبانیش بۆ ئێران چەند مانگێک بەر لە ئێستا ھەر ئەو مەبەستەی لە پشت بووە”.

ئیسماعیل بێشكچی له‌ وتارێكی دا له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركووك له‌ ماڵپه‌ری نارینا ئازاد دا بڵاوی كردۆته‌وه‌ له‌ وتاره‌كه‌ی دا ده‌نووسێـ” ھەر ئەو ڕۆژەی کەرکووکی رادەستی حەشدی شەعبی کرأ، پاڤێل تاڵه‌بانی گوتی من بەرگری لە نەوتی دزراوی کەرکووک ناکەم، ئەم چەمکەش (نەوتی دزراو) حکوومەتی عێڕاق بەرامبەر بە کورد بەکاری دەھێنێت و هه‌روه‌ها ده‌شنووسێـ”تۆ چۆن دەبێت بەو شێوەیە باسی سامانی سروشتیی وڵاتی خۆت بکەیت، عێڕاق ھاتووە ناسنامەی تۆی داگیر کردووە، عێڕاق خاکی داگیر کردووی، لەوە راستتر بە زەبری ھێز پەلاماری داویت و ناسنامە و سامانی سروشتیی داگیر کردووە”.

بێشکچی لە بەشێکی تری وتارەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات پاڤێل تاڵەبانی ئەوەندە دوژمنی وڵاتەکەی خۆی بێت و خزمەتی بێگانە بکات، کەواتە فێر کراوە، بۆیە دەبێت لەوروەوە لێکۆڵینەوە لە پەروەردەی پاڤێڵ تاڵەبانی بکرێت، هه‌روه‌ها نموونەی تەھا یاسین ڕەمەزان دەھێنێتەوە کە ئەویش کورد بووە، بەڵام لە سەردەمی سەدام حوسێندا ئەنفال بەسەر کورددا ھات و ھەڵەبجەیان بەسەردا ھات، ھەمووی ئەو ئەندازیاری بووە، ئیتر پێم بڵێن چ جیاوازییەک لە نێوان تەھا یاسین و پاڤێل تاڵەبانیدا ھەیە؟.

Back to top button