كوردستان له‌شه‌ڕه و نزیكه‌ی 35 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی له‌ماڵه‌وه‌ن
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌تووه نزیكه‌ی 35 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی ئیزن دراون بۆ ماڵه‌وه له‌كاتێكدا حشدی شه‌عبی و سوپای پاسداران هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سنوری كوردستان، به‌ڵام ئه‌م پێشمه‌رگانه، ئیزن دراون، له‌ماڵه‌وه‌ن و مووچه‌ش له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌رده‌گرن”.
چاودێرانی سیاسی پرسیار له‌باره‌ی ئیزندراوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن و ده‌لێن، ئه‌وه‌ی جێگای گومانه تاوه‌كو ئێستا پرسیاری بوونی ئه‌و هێزانه‌یه كه ئیزن دراون و له‌ماڵه‌وه‌ن، له‌كاتێكدا شه‌ڕی له‌ناو بردنی كوردستان هه‌یه، حكومه‌تی عێراق و ئێران هه‌ولی له‌ناو بردنی كوردستان ده‌ده‌ن”.
چاودێرانی سیاسی هه‌روه‌ها پرسیاری ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه بۆچی هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی نه‌ك له‌كوردستان، به‌ڵكو له سنوری زۆنی پێشووی سه‌وزیشدا ساتر و واجبیان نیه، له هێڵی به‌رگری دا نین، له‌و ناوچه‌یه، ده‌لێـن ئێستا حشدی شه‌عبی و سوپای پاسداران بیانه‌وێت، بچن بۆ سلێمانی یه‌ك رێگری به‌رده‌میان نیه، تا ناو سلێمانی ناوه‌ستن، چونكه هیچ هێزێك له‌سه‌ر رێگایان نیه له كه‌ركوك سلێمانی دا”.