فراكسیۆنی گۆڕان پاش ئه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانیان به‌ كوده‌تایی شه‌رعی ناو برد به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مانی كرد

پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌مه‌نی خۆی بۆ ماوه‌ی 8 مانگ درێژكرده‌وه‌، فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ كوده‌تایی شه‌رعی ناو بردوو، به‌ڵام هه‌ر دانیشتنی دوای ئه‌و قسانه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان به‌په‌له‌ هاتن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و به‌شداریان له‌ دانیشتنی په‌رله‌مان كرد”.

ئه‌مرۆ كه‌ نامه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، فراكسیۆنی گۆڕان كه‌ پێشتر رایگه‌یاندبوو درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان كوده‌تایی شه‌رعیه‌، به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مانی كرد”.

گۆڕان كه‌ پێشتر خاوه‌ن پرۆژه‌ی هه‌موواری یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی بووه‌ و داوای هه‌موواری یاساكه‌ی ده‌كرد و داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی ده‌كرێت، پاشان خۆ به‌ته‌نیا كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌بوو، به‌هه‌موو یاساكه‌وه‌، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رای پێشوو تری بوو، به‌ بۆچوونی چاودێرانی سیاسی گۆڕان له‌ئێستادا هه‌لوێسته‌كانی به‌گوێره‌ی كاتژمێره‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ پاش كاتژمێرێكی تر دژی بۆچوونه‌كانی خۆی بوه‌ستێته‌وه”.

Back to top button