لاهور جەنگی لە رێگای خزمێكیان فەوجێكی حەشد بۆ كاكەییەكان دەكاتەوە
میلیشیاكانی حەشدی شەعبی فەرمانی دامەزراندنی فەوجێكیان بۆ كوردانی كاكەیی دەركردووە ، كە خزمێكی ( لاهور شێخ جەنگی ) بە ناوی ( شێخ عێزەدین تاڵەبانی ) بەشێوەی ناڕاستەوخۆ وەك فەرماندەی فەوجەكە سەرپەرشتی دەكات .
لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبیەوە لە چوارچێوەی كەتیبەكانی (بابلیۆن ) فەوجی (10) لە لیوای ( 50) ئەو كەتیبەیە پێكهێنراوە بۆ (6) گوندی كاكەییەكان لە داقوق .
لای خۆیەوە ( فاروق ئەحمەد ) بەڕێوبەری ئاسایشی داقوق ، پێكهێنانی فەوجەكەی بۆ كاكەییەكانی داقوق پشتڕاست كردەوەو ڕایگەیاند ” دوو كەس سەرپەرشتی ئەو فەوجە دەكەن یەكێكیان بە ناوی (شێخ عێزەدین تاڵەبانی ) كە خزمی (لاهور شێخ جەنگی ) یە و ناڕاستەوخۆ لەپشت پێكهێنانی فەوجی كاكەییەكانەوەیە ، كەسێكی تریش بە ناوی ( ئومێد حوسێن حەیدەر كاكەیی) وەك سەرپەرشتیاری فەوجەكە بۆ تۆمارە فەرمییەكان دانراوە ، پێكهێنانی ئەم فەوجە بۆ كاكەییەكان لە چوارچێوەی ڕیكەوتنێكی نێوان یەكێتی و هێزەكانی حەشدی شەعبی یە “.