روونكردنەوەیەك ئامینا زكریەوە لە بارەی چۆڵبوونی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم

ئامینا زكری، په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی پارتی، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، له باره‌ی چۆڵبوونی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌و حاڵه‌ته‌ی ئێستادا، مادده‌ی 15ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێ ناكرێت.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئامینا زكری:
بە پێی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم مادەی 15 “ئەگەر پلە و پایەی سەرۆکی هەرێم، لەبەر هەر هۆیەک، چۆڵ بوو، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ـ عێراق ئەرک و فرمانەکانی هەڵدەسوڕێنێت تا لە ماوەی (60) شەست رۆژ دا ـ لە رۆژی چۆڵ بوونی پلە و پایەکەیەوە ـ سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێ”.
واتە بە پێی یاسا ئەو کاتە سەرۆکی پەرلەمان جێگای سەرۆکی هەرێم دەگرێتەوە کە پاش 60 رۆژ هەلبژاردن بکرێت، لە کاتێکدا پەرلەمان لە کۆبونەوەی یاسایی خۆی لە 24-10-2017 تەمەنی خۆی بۆ دوو وەرزی یاسا دانان درێژ کردەوە و بە پێ یاسای هەڵبژاردنی سالی 1992 هەلبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم لە یەک کاتدا دەکرێت. بۆیە ئەم مادەیە کاری پێ ناکرێت و تەفسیری هەندێک لایەنی سیاسی کە سەرۆکی پەرلەمان جێگای سەرۆکی هەرێم دەگریت پێچەوانەی یاسایە