بۆ شاردنەوەی گەندەڵیەكانی خامنەیی، ملیاردێرێكی ئێرانی لە سێدارە دەدرێت.
پێگە ئەلیكترۆنیەكانی نزیك لە باڵی ڕیفۆرمخوازان بڵاویان كردەوە كە سەرۆكی دادگای قەزائی ئایەتوڵا سادق لاریجانی كە سەر بە توندڕەوەكانە دەیەوێت بۆ شاردنەوەی گەندەڵی و فەسادی دارایی ڕێبەری ئێران عەلی خامنەیی بزنسمانێكی ووڵاتی ئێران لەسێدارە بدات.
بابك زنجانی كە بزنسمانێكی گەورەی ئێرانیەو ماوەی چەند ساڵێك نەوتی ئێرانی بە كۆمپانیا گەورەكان فرۆشتووە و ئاگاداری تێوەگلانی خامنەیی و كوڕەكانیەتی لە دزینی بڕە پارەیەكی بێشومار لە داهاتی نەوت، لە ئێستادا ڕوبەڕوی سزای لەسێدارەدان كراوەتەوە لە پێناو پاراستنی خامنەیی و كوڕەكانی.