هۆشدارییەك لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە

لەبارەی دۆخی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان, هۆشداری نامەیەك بڵاوكردەوە, دەلێت:” داوا لە هاولاتیانی هەموو شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین كە هێمنی بپارێزن و رێگە بە خەلكی گێرەشێوێن مەدەن لە پەنای ئێوەوە فیتنە و ئاژاوە بنێنەوە”.

دەقی راگەیێنراوەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان

داوا لە هاولاتیانی هەموو شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین كە هێمنی بپارێزن و رێگە بە خەلكی گێرەشێوێن مەدەن لە پەنای ئێوەوە فیتنە و ئاژاوە بنێنەوە. هۆشداری دەدەینە هەر كەسێكیش كە ئاژاوەگێری بكات و هێرش بكاتە سەر هەر بارەگا و بنكەیەك و ئەوانەی ئەو كردارانەش بكەن رووبەروویان دەبینەوە و رێكاری توندیان لەبەرامبەر دەگرینە بەر. داواش لە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دەكەین بەوپەری ئامادەباشیەوە هەر هەولێكی گوماناوی بۆ ئاژاوەگێران پوچەل بكەنەوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان
29/10

Back to top button