رونكردنەوەیەك لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

بەداخەوە ئەمشەو ۲۹ـ ۱٠ـ ۲٠۱۷ ، هەندێك خەڵكی گێرەشێوێن هێرشیان كردە سەر بارەگای كۆمیتەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە زاخۆ.

ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان، ئیدانەی ئەوكارە دەكەین و داوایش لە دەزگا پەیوەندیدارەكان دەكەین بە زووترین كات ئەنجامدەرانی ئەو كارە گێرەشێوێنیە دەستگیربكەن و ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵدا بكەن، لەهەمان كاتدا داوا لەو دەزگایانە دەكەین وشیاربن لە پاراستنی بنكە و بارەگای سەرجەم حزبەكان و رێگا نەدەن گێرەشێوێن و خراپەكاران هەوڵی شێواندنی بارودۆخی كوردستان بدەن..

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
۲۹ی۱٠ی

Back to top button