ڕاگەیەنراوێك لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە

 

دیارە ئیمشەو لە چەند شوێنێك لە هەرێمی كوردستان هەوڵی ئاژاوەگێڕی و توندوتیژی ڕوویداوە كە بووەتە مایەی نیگەرانی و دڵەڕاوكێی هاووڵاتیان. داوا لە هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس دەكەین كۆنترۆڵی دۆخەكە بكەن و ڕێگە نەدەن هیچ كردەوەیەكی نەخوازراو ڕووبدات و ڕێگری لە هەر دەستدرێژییەك بۆ سەر بارەگا حیزبییەكان و ناوەندە حكوومی و سیاسییەكان بكەن.

وا دیارە دەستێكی ئاژاوەگێڕ هەیە دەیەوێت ئاژاوەگێڕی و توندوتیژی بكات كە بە توندی ئیدانەی دەكەین و هۆشداریش دەدەین هەر كەسێك ئاژاوەگێڕی و توندتیژی ئەنجام بدات، بە توندی سزای یاسایی دەدرێت. هەروەها داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەین بگەڕێنەوە ماڵەكانیان و هێمنی بپارێزن، هەموو هاوكاری و هەماهەنگییەكیش لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا بكەن.

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان
29/10/2017

Back to top button