حه‌شدی شه‌عبی به دڕندانه‌ترین شێوه كارمه‌ندێكی كه‌ناڵی كوردستان T.V یان شه‌هید كرد
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پاش داگیركردنی شاری كه‌ركوك و ده‌ورووبه‌ری له ئه‌نجامدانی تاوان و پێشێلكاری به‌رده‌وامن و له تازه‌ترین كاری توندرهویاندا،وێنه‌گرێكی كه‌ناڵی (كوردستان تیڤ) یان شه‌هید كرد.
پاش ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به ته‌واوی شاری كه‌ركوك و ده‌ووروبه‌ری داگیر كرد له دڕاندانه ترین كاریاندا، لە گوندێکی سنووری شارۆچکەی داقووق، چەکداره میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران، وێنەگرێکی کەناڵی (کوردستان تیڤی)یان شەهید کرد.
بە پێی زانیارییەکان (ئەرکان شەریف) وێنەگری کەناڵی (کوردستان تیڤی)، شەوی ڕابردوو لە لایەن چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە بە چەقۆ شەهید کراوە و هاوسەرەکەشیان بە پەت بەستووەتەوە و ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه.
لەم بارەیەوە کەناڵی (کوردستان تیڤی) بڵاوی کردەوە” کە ئەو تاوانەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە گوندی (حەفتەغار)ی سنووری داقووق ئەنجام دراوە و ئەگەر هەیە وێنەگرێکەی (کوردستان تیڤی) سەربڕدرابێت.