ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر ووته‌كانی په‌رله‌مانتار رابوون مه‌عروف به وه‌ڵام هات
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئیدانه‌ی هه‌موو توندوتیژی و پێشێلكاریه‌ك ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و هاوڵاتی و په‌رله‌مانتارێك و رۆژنامه‌نوسێك وه له‌هه‌مان كات نیگه‌رانین له‌به‌كارهێنانی ئه‌و هه‌موو وشه‌و لێدوانه توند‌و هه‌ره‌شه ئامێزانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌س و كه‌ناڵ و ده‌زگا به‌رامبه‌ر كه‌سایه‌تی و هێزو لایه‌نه‌كان ده‌درێت.
به‌داخه‌وه دوای ئه‌وه‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه 29 ی ئۆكتۆبه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی خۆی سه‌باره‌ت به‌پرسی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده بونی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان ئه‌نجامدا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ندان وشه‌و ئاماژه‌ی نه‌شیاوی به‌رامبه‌ر سه‌ركرده‌و هه‌ندئ هێزی سیاسی به‌كارهێنا، ئه‌وه‌ش بوه هۆی ناره‌زایی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك و خه‌ڵكێك كه له‌وئ ئاماده بون و دواتر هێرش كرایه سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌و كۆتایی به‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه هات.
به‌داخه‌وه وته‌كانی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ئاستی ناڕه‌زاییه‌كانی زیاتر كردوو بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی هێرش بكه‌نه سه‌ر په‌رله‌مان و چه‌ند تێمێكی رۆژنامه‌نوسانی ( NRT ,KNN,RUDAW) به‌شێكیان له‌و ڕووداوانه برینداركراون . تا ئێستا بارودۆخه‌كه به‌گشتی ئاسایی نیه‌و گیانی به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاران و رۆژنامه‌نوسان له‌مه‌ترسی دایه .
ئێمه له‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئیدانه‌ی هه‌موو توندوتیژی و پێشێلكاریه‌ك ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و هاوڵاتی و په‌رله‌مانتارێك و رۆژنامه‌نوسێك وه له‌هه‌مان كات نیگه‌رانین له‌به‌كارهێنانی ئه‌و هه‌موو وشه‌و لێدوانه توند‌و هه‌ره‌شه ئامێزانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌س و كه‌ناڵ و ده‌زگا به‌رامبه‌ر كه‌سایه‌تی و هێزو لایه‌نه‌كان ده‌درێت ، كه‌به‌هیچ شێوه‌ك خزمه‌تی ئه‌و دۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كڕیزی ناوخۆ ناكات . وه پێویسته هه‌رچی زووه ده‌زگا ئه‌منیه‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ كۆنترۆڵ كردنی ئه‌و بارودۆخه به‌تایبه‌ت پاراستنی گیانی په‌رله‌مانتاران و رۆژنامه‌نوسان و ڕێگه نه‌دان به‌هیچ جۆره ئاژاوه‌و كارێكی نه‌شیاو كه كاربكاته سه‌ر ئه‌زمونه‌كه‌مان .
ئه‌مڕۆ میلله‌ته‌كه‌مان له‌هه‌مو كات زیاتر پیویستی به‌یه‌كڕیزی و دیالۆگ هه‌یه له‌كاتێكدا هێشتا زام و ئازاره‌كانی خه‌ڵكی كركوك و دووزو ناوچه‌كانی ترساڕێژ نه‌بوه‌و له‌هه‌موولایه‌ك گه‌مارۆ خراوه‌ته سه‌ر خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان و هاوڵاتیان له‌بارودۆخێكی نائاسایی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. وه هه‌رچی زووه په‌رله‌مانی كوردستان و هێزو لایه‌نه‌كان رۆڵی خۆیان بگێرن بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌و هانی خه‌ڵك و لایه‌نگرانی خۆیان بده‌ن كه به ڕیگه‌ی ئاشتی و یاسایی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خۆیان ده‌ربڕن و دووربن له‌هه‌مو توندوتیژی و هێرش كردن وهه‌ڕه‌شه كردن وه له‌به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی ناوبراویش ده‌توانن رێگه‌ی یاسایی بگیرێته به‌ر یاسا سه‌ره‌وه‌ر بێت .
هه‌رلێره‌وه‌ش داوا له‌و ده‌زگاو كه‌ناڵانه ده‌كه‌ین كه چیتر ڕێگه نه‌ده‌ن به‌وخه‌ڵكانه‌ی به‌ناوی میوان و شیكردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كان خه‌ڵك هان ده‌ده‌ن بۆ توندوتیژی و هێرش كردنه سه‌ر كه‌سایه‌تی و خه‌ڵك و پیرۆزیه‌كانی گه‌لانی كوردستان و شكۆی پێشمه‌رگه‌و له‌به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامیان له‌سه‌ر ئه‌و جۆره وتاره توند‌و هه‌ڕه‌شه ئامێزانه‌و سوكایه‌تیانه‌ش پیویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئیجرائاتی یاسایی خۆی وه‌ربگرئ به‌رامبه‌ریان.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان
29 ی ئۆكتۆبه‌ری 2017