جۆنسن بۆ عه‌بادی” پێویسته كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌یت له‌گه‌ڵ هه‌ولێر
بۆریس جۆنسن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، پێشنیاری كرد،نێوەندگیری نێوان ھەرێمی كوردستان و عێراق بكات.
بۆریس جۆنسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاندوه” كه پیویسته كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێت، لەبەرامبەردا عەبادی گوتویەتی” سوورین لەسەر سەپاندنی دەستەڵاتی حكومەتی فیدڕاڵی بەسەر تەواوی خاكی عێراق، پێویستیشە ھەولێر پەلە بكات لە رادەستكردنی فڕۆكەخانەكان و دەروازە سنوورییەكان بە حكومەتی عێراق،جۆنسن یش بە عەبادی گوتووە” نێچیرڤان بارزانی ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان دەربڕییوە.
له پێشتریش مانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە عەبادی راگه‌یاندبوو”كه دەبێ عێراق رێز لە مافەكانی گەلی كوردستان بگرێت و كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن.