كوردستان و عێراق رێككه‌وتن به‌ چاودێری ئه‌مریكا

پاش ئه‌وه‌ی له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌ عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی و سوپایی پاسداران هێرشیان كرده‌ سه‌ر خاكی كوردستان و شاری كه‌ركوك و دووزخورماتوویان داگیركرد، و له‌ میحوه‌ره‌كانی پردێ و ره‌بیعه‌ و مه‌خموور و زووممار پێشمه‌رگه‌ به‌رپه‌چی توندی دانه‌وه‌ و پێشڕه‌وویه‌كانی حه‌شدی وه‌ستاند، له‌ ئێستادا به‌ چاودێری ئه‌مریكا كوردستان و عێراق رێككه‌وتن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ كۆبونه‌وه‌ی دوو رۆژی رابردوو ، حكومه‌تی هەرێمی کوردستان و لایەنی عێراقی لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن و بڕیار درا سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا بە گوێرەی دەستووری عێراق چارەسەر بکرێت، به‌ چاودێری ئه‌مریكا، له‌سه‌ر سنوری ئێستای هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتن.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ كراوه‌” كه‌ بڕیار دراوە تەواوی پرسە هەڵپەسێردراوەکان بە گوێرەی دەستوور چارەسەر بکرێت و هێزێکی هاوبەش بۆ ناوچەکانی (مەحمودیە، سحێلا، فایدە، شێخان، ئەلقۆش، گوێڕ، مەقلوب و خازر) پێک بهێندرێت

کەناڵی (کوردستان 24) ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”هێزێکی هاوبەشی پاسەوانی سنوور، پێشمەرگە و ئەمریکا دەرگای سنووری پێشابوور بەڕێوە دەبەن“.

Back to top button