رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه چین چۆن ده‌بێت لێی تێبگه‌ین
رێكان سه‌باح
ئێستا ئێران سێ رێگایی هه‌یه بۆ له‌ناو بردنی كوردستان، یه‌كه‌م، له‌رێگای راگه‌یاند، دیارترینیان، ( ئێن ئارتی و كه‌ی ئێن ئێن و په‌یام) له‌رووی عه‌سكه‌ری، میلیشیاكانی ( حشدی شه‌عبی و حزبلڵا لوبنانی و سوپای قودسی ئێران) له‌گه‌ڵ هه‌وڵێكی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ئاستی جوڵاندنی هه‌ندێك هێز له‌ناوه‌خۆی كوردستان” له‌رووی ئابووریش هه‌موو ئامانجی ئێران گه‌یشتنه، به فیشخابوور، كۆتایی هێنان به لایانی ئابووری باشوری كوردستان و قه‌واره سیاسیه‌كه‌ی كوردستان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌وڵێكی زۆریش هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركووك به‌دانانی جۆڕ فه‌رمانبه‌رێك به‌ناوی پارێزگار، به‌ته‌واوی بسرنه‌وه، له ناو ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر، ئه‌مه‌ش له‌لایان باڵی خیانه‌تی یه‌كێتی كاری جدی له‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌و چوارچێوه‌یه، نه‌ك هه‌ر كاری بۆ ده‌كرێت به‌ڵكو هه‌ره‌شه‌ش له‌هێزه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌كرێت، به‌تایبه‌تتر”پارتی و یه‌كگرتوو” ئه‌مانه هه‌موو له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو، به‌شێوه‌ی جۆڕاو جۆڕ روونتر ده‌بن “.
پاش شكه‌ستی یه‌ك له‌دوایی یه‌كه‌كانی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئێران و عێراق و حزبلڵا، بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌ی زووممار و رۆژئاوای دیجله، كه مه‌به‌ست له‌و هێرشانه كۆتایی هێنانه به شاده‌ماری ئابووری كوردستان، به‌ڵام له‌دواین هێرش دا هێزی پێشمه‌رگه، به‌پێچه‌وانه‌ی هێزه عێراقی و ئێرانیه‌كان، پێشرهویهكی تاكتكی كرد، به‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی راسته‌قینه‌ی خسته سه‌ر هێزه هاوبه‌شه ئێرانی و عێراقیه‌كان، توانی لهسنورێكدا بی وه‌ستێنێت، بۆیه هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراقی و ئێران پاش ئه‌وه‌ی كه زانیان له هێرش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه له‌و ده‌ڤه‌ره، شكه‌ست ده‌هێنێت، له‌ئێستادا هه‌موو فۆكسهكانیان خستۆته سه‌ر تێكشكاندنی یه‌كرێزی هێزه كوردستانیه‌كان و تاودان بۆ شه‌ڕی ناوه‌خۆیی، به‌ڵام له‌ئێستادا دوو هێزه سه‌ره‌كیه‌كه، كه خاوه‌ن هێزی چه‌كدارن، له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی به‌رده‌وام رژدن، له نه‌فره‌ت كردنی شه‌ڕی ناوه‌خۆی دوو ئیداره‌یی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هێزه‌كانی تریش له‌رووی فه‌رمیه‌وه، هاوهه‌ڵوێست ده‌رده‌كه‌ون”.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش سه‌ری نه‌گرت، ئێران ته‌نها یه‌ك رێگای له‌به‌رده‌م ده‌مێنێت، كه ئه‌وانه‌ش میدیا هاوبه‌شه‌كانی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌یه كه لهرهواڵهتدا به‌ناوی چه‌سپاندنی ده‌ستووری عێراق تاوه‌ی خۆی داوه به‌ڵام لهنیازدا ئامانج له له‌ناو بردنی هه‌رێمی كوردستانه، كه هه‌ریه‌كه له میدیای ( ئێن ئارتی و كه‌ی ئێن ئێن و په‌یام) هان بدات بۆ تووند كردنی هه‌ڵوێسته‌كان و تاودانی خه‌ڵك له‌دژی ئه‌م دۆخه، وه‌ك هاندان بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی، به‌ڵام تا ئه‌و چركه ساته ئه‌مه‌ش خه‌ریكه وێنه‌كان روونتر پێشان ده‌درێت، روونتر ده‌بێت بۆ خه‌ڵكی كوردستان، چونكه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران و راوێژكاری خامه‌نه‌یی، زۆر به‌روونی بانگه‌شه‌یان بۆ راپه‌رینی سه‌رتاسه‌ر كرد، كه له‌و میدیایانه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌روونی و زه‌قی كار له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی ( راوێژكاری خامه‌نه‌یی و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران) ده‌كرێت بۆ راپه‌رین له‌كوردستاندا دژی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان”.
ئێران له‌ئێستادا له‌هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنی ئه‌وه دایه، كه له‌ناوه‌خۆی كوردستان شه‌ڕی ئه‌هلی و ناوه‌خۆی ده‌ست پێ بكات، له‌ژێر ناوی راپه‌رین، تا به‌ئاسانی ده‌ست بۆ سحێلا ببات و بتوانێت تا فیشخابور هه‌نگاو بنێت، به‌ڵام ئایا ئه‌وه سه‌رده‌كه‌وێت؟ ئه‌مه ئه‌و پرسارهیه كه ده‌بێت خه‌ڵك باش له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دا دیمه‌نی كه‌ركووك و دوزخورماتوو بهێنێته به‌رچاوی، كه ئایا ئه‌و دۆخه به‌حه‌قی كورد ده‌زانێت؟